ناوهڕۆك
زانیارى گشتى
ناو: کۆماری فیدڕالی بەڕازیل
کورت کراوەکەی: بەڕازیل
پایتەخت: بە ڕازیلیا
زمان: پرتوگالی
سیستەمی سیاسی: کۆماری فیدڕالی
بەرواری سەربەخۆی: ڕۆژی نیشتیمانی:7 ى ئەیلولى 1822(لە پرتوگال)
دراو: ڕیاڵ
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە ئەمەریکای باشورەوە، لەباکورەوە زەریای ئەتڵەسی وغویانای فەڕەنسی، فەنزوێلا و کۆڵۆمبیا، لە ڕۆژئاواوە کۆڵۆمبیا، پیرۆ، بۆلیفیا، پاراگوای، ئەرجەنتین، لە باشورەوە ئۆرۆگوای، لە ڕۆژئاواوە زەریای ئەتڵەسی دەورەى داوە.
ڕوبەر: 8,514,877 کیلۆمەتردوجایە
سامانى سروشتی: ئاڵتون، نەوت، ئاسن، مەنگەنیز، نیکڵ، فۆسفات، پلاتین، یۆرانیۆم، وزەی کارەبای ئاوی، دار.
کەش وهەوا: ئاوهەواکەی خولگەییە لە زۆربەی بەشەکانی وڵاتەکەدا، مامناوەندە لە باشور.
دانیشتوان
سەرژمێری: بەپێی سەرژمێری تەموزی 2014 ژمارەی دانیشتوان 202.656.788 بووە.
ڕێژەی گەشە: 0,8٪ بە پێی ساڵی 2014
دابەشبوونی دانیشتوان: لە نیوەی زیاتر دانیشتوانەکەی سپی پێستن، ئەوەی تری دابەش دەبێت بە سە ر دانیشتوانەکانی تردا دیارترینیان ڕەشپێستەکان و تێکەڵەکان.
ئایین: زۆربەی دانیشتوانەکەی پەیڕەوی کەنیسەی کاثۆلیکی دەکەن کە ڕێژەکەی دەگاتە 65٪، ئەوەی کە ماوەتەوە بەشێکی زۆری پەیڕەوی کەنیسەی پڕۆتستانیەتن 22,2٪ لە گەڵ بونی کەمینەیەک لە ئایینەکانی تر.
ئابووری
کۆی داهاتی ناوخۆ: 219تریلۆن دۆلارە
داهاتی ساڵانەی تاک: 12100 دۆلارە
ڕێژەی گەشە کردن: 3,2٪
ڕێژەی بێکاری: 7,5٪
ڕێژەی هەڵئاوسان: 2,6٪
قەرزی دەرەوە: 476 ملیار دۆلارە
گرنگترین بەرهەمەکان: ماست، کاکاو، گەنم، قامیشی شەکر، برنج، گەنمەشامی، ترشەمەنی، گۆشت، چنین، پێڵاو، چیمەنتۆ، دار، ئاسن، بەرهەمی کیمیایی و پیشەسازی قورس.